خودای پاك و بێگەردی و سوپاس بۆ ئەو خودایەی كە هەمو ئەم شتانەی بۆ باسكردویین هەتا زیاتر دڵنیابین بە قورئان و خۆشەویستی ئەو كەسەی
قورئانی بۆ دابەزێنراوە لە دڵمان زیاتر بێت، كە پێغەمبەر موحەممەدە صلی الله علیه وسلمئاشكرایە پێغەمبەر لە دورگەی عەرەبیدا ژیاوە لە
ناوچەیەكە بیاباناوی، هەرگیز لە ژیانیدا هیچ جۆرە گەردەلولێكی ئاگراوی نەبینیوە، چونكە ئەم گەردەلولە ئاگراویانە لە دارستانە چڕەكانەوە
بەرهەمدێت، هەتا دانیشتوانی ناوچە دارستانیەكانیش زۆر بە دەگمەن ئەوە دەبینن، ئیتر چۆن دانیشتوانی بیابان دەیبینن؟!!ئەمە ڕاستیەكی
زانستیەو ئەمڕۆ بە مانگە دەستكردەكان وێنەی گیراوە، بەڵام قورئانی پیرۆز چەندین سەدەیە پێش مانگە دەستكردەكان بە وردی ئەم وێنەیەی بۆ
گرتوین و بۆی باسكردوین!!ئەم دیاردەیە زۆر دەگمەنە لە ناوچە دارستانە چڕەكان بە تایبەتی ئەمریكای ناوەڕاست و باشور و هەندێك ناوچەی وڵاتە
یەكگرتوەكانی ئەمریكادا ڕوودەدات، ماوەیەكی زۆر كەمی پێ دەچێت كەهەندێك جار لە خولەكێك تێناپەڕێت، بەڵام وێرانكاریەكی گەورە بە دوای
خۆیدا دێنێت.هەرگیز كەس نەیزانیوە كە دڵی گەردەلول گەرمە، بەڵكو گەردەول بینراوە سەرماو باران بە دوای خۆیدا دێنێت، ئیتر چۆن ناوكی
گەردەلول گەرمە؟زانایان تازەكی دەریانخست سەنتەری گەردەلول هەمیشە گەرمترە لە تەنیشتەكانی، لەبەرئەوە گەرمی لە ناوەوەیدا
شاراوەتەوە و هەندێك جار لە حاڵەتێكی زۆر دەگمەندا دەبێتە دروستبوونی ئاگر لە ناوەوەیدا،بەڵام دەبینین قورئانی پیرۆز بە شێوەیەكی جوان
ئاماژەی بۆ ئەم دیاردەیە كردووە، و فەرمانی پێ كردووین لێی ڕامێنین، وەك دەفەرموێت: (فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ
الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ) (البقرة 266)واتە: باخە پڕ لە دارەكەی توشی گەردەلولێك ببێت، كە ئاگر لە ناویا بێت و بەوەیش بیسوتێنێت، بەوجۆرە
خوای گەورە نیشانەكانی بۆ ئێوە ڕووندەكاتەوە، بەڵكو بیربكەنەوە.قورئانی پیرۆز باس لە هەقیقەتی گەردەلول دەكات، كە قورسترین جۆرەكانی
لێكۆڵینەوەن، چونكە گەردەلول بە خێراییەكی زۆر دەڕوات و هەرشتێك بێتە بەردەمی لە بندا دەریدێنێت.
|
سەرچاوەكان: